مهودا میدیا-
بانكی جیهان كە یەكێكە لە بانكە متمانەپێكراوەكانی هەژماری من، خزمەتگوزارییەكی نوێی دەستپێكرد كە قەرزی پێنج مووچە دەخاتە سەر كارتێكی تر و دەیدات بەو فەرمانبەرانەی كە ئارەزووی دەكەن.
بهپێى راگهیهندراوێك بانكەكە بڕیاری دا قەرزی درێژخایەن لە شێوەی “كریدت كارت” بە مووچەخۆرانی حكومەت دەدات و دواتر مانگانە 25%ی پارەكە لە مووچەی فەرمانبەر دەگێڕێتەوە.
ههروهها “ساڵانە یەك جار 10%ی مووچەی مانگێكی فەرمانبەرەكە دەچێت بۆ كرێی ئەو خزمەتگوزارییەی كە بانكەكە بۆ فەرمانبەری دەستەبەر دەكات”.
“ئەگەر مووچەی مانگانەت 500 هەزار دینار بێت، 2,500,000ی تێدایە و ئەگەر مووچەكەت یەك ملیۆن دینار بێت، بڕی 5,000,000 دینار قەرز وەردەگری”.
“ئەو قەرزە بۆ مامەڵە و كڕین و فرۆشتن بەكار دێت و ناتوانی پارەكە بە كاش رابكێشی، بەڵام وەك یەدەگێك وایە كە هەمیشە لە گیرفانتدایە و لە سەرانسەری جیهانیش كار دەكات.”
ع