ئیسرائیل دانی بە شکستی سیستمەکەیدا نا

مەودا میدیا-

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد بەهۆی دوو کێشەی تەکنیکی جیاواز لە سیستمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەیاندا، شەوی شەممە مووشەکەکانی ئێرانییەکان توانیویانە تێپەڕن.

ئیڤی دیفرین، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند “بە شێوەیەکی ئاسایی سیستمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەیان زیاتر لە 90%ی مووشەکەکان لە ئاسمان لەناو دەبەن، بەڵام بەهۆی ئەو گرفتە تەکنیکییانەوە شکستیانهێناوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “مووشەکی بەرگریی(ئینتەرسێپتەر) تەقێنراون، بەڵام نەیانتوانیوە رێگری لە مووشەکەکانی ئێران بکەن و تێکیان بشکێنن و ئامانجەکانیان پێکاوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان