مهودا میدیا-
سەرۆکی ئەمهریکا رایگهیاند، واشنتۆن دەستپێکردنی جەنگێکی ئابووری و سەپاندنی گۆشەگیرییەکی بێپێشینەی بەسەر ئێراندا دەستپێکردووە، دهشڵێت، تاران دەرفەتی گەیشتن بە رێککەوتنی لەگەڵ وڵاتەکەی لەدەستداوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیاڵ تروس نووسیویەتی “دەرفەتێکی گەورەی بەخشیوە بە ئێران بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن، بەڵام تاران سودی لەو دەرفەتە وەرنەگرت، ئەمڕۆ توندترین رێکاری ئابووری لە مێژوودا رادەگەیەنم کە تا ئێستا دژی هیچ وڵاتێک نەگیراوەتەبەر”.
وتیشى “ئەو رێکارە نوێیانە بریتیین لە جەنگێکی ئابووری و سەپاندنی گۆشەگیریی لەسەر ئاستێک کە پێشتر وێنەی نەبووە، توانا سەربازییەکانی ئێران بەر زەبری گەورە کەوتوون و ئابوری وڵاتەکەش لە بارودۆخێکی سەختدایە”.
هەروەها ترەمپ هۆشداری توندی دایە ئەو وڵاتانەی هاوکاری تاران دەکەن و رایگەیاند، هەر وڵاتێک رێگە ببات دامەزراوە داراییەکانی، کۆمپانیاکانی، فڕۆکەخانەکانی یان لایەنە حکومییەکانی هاوکاریی خزمەتگوزاری بۆ ئێران دابین بکەن، رووبەڕووی لێکەوتەی ئابوری زۆر قورس دەبنەوە.
ع