مه‌ودا میدیا-
له سه‌ردانه بانگهێشتكراوه‌كه‌ى بۆ وڵاتى ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى ئه‌و وڵاته ئه‌نجامده‌دات.
بڕیار وایه ئەمڕۆ، بافڵ جەلال تاڵەبانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران کۆببێته‌وه.
رۆژى رابردوو سه‌رۆكى یه‌كێتیی له تارانى پایته‌ختى ئێران كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكى ئێران و عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌نجامداوه و باس له كارى پێكه‌وه‌یی و په‌یوه‌ندیی هه‌ردوولا كراوه.
دوو ڕۆژە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتیی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌و وڵاته‌یه.
ع