وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەکەی زەیدی پڕدەکرێنەوە

مەودا میدیا-

رۆژنامەی سەباح ئاشکرایکرد گفتوگۆ سیاسییەکان بۆ تەواوکردنی کابینەیی حکومەتەکەی عەلی زەیدی بەردەوامە و پەرلەمان ە نزیکبووەتەوە لە یەکلاکردنەوەی پۆستە وەزارییە بەتاڵەکان.

بەدر فەحل، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە “سوننەکان (نایف شەمەری، عەلی ئەعرەجی و تەڵال جبوری)یان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی بەرگریی کاندید کردووە، بەڵام ناکۆکییەکان لەسەر وەزارەتی رۆشنبیری چڕبووەتەوە”.

لای خۆیەوە، پەرلەمانتار ئەحمەد خەزعەلی، بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە “نایف شەمەری بە نزیکترین کەس دادەنرێت بۆ وەرگرتنی وەزارەتی بەرگریی هاوشانی جومعە عەناد، هەروەها دۆسیەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێش چووە و رێژەی تەواوبوونی کابینەکەش بۆ نزیکەی (%90) بەرزبووەتەوە”.

پەرلەمانتار ئەحمەد ساعدی رایگەیاند “وەزارەتی کار بۆ محەمەد موسەوی لە (سادیقون) و وەزارەتی لاوان بۆ (سەفا کینانی) هێزەكانی دەوڵەت، (عەلی دەخیل) بۆ گەشتوگوزار و ( حەیدەر بەها) بۆ خوێندنی باڵا یەکلایی بوونەتەوە، هەروەها رێباز حەملان و بناز دۆسکی لەلایەن پارتییەوە بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کاندیدکراون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان