مه‌ودا میدیا-
كۆشكى کرێملین رایگەیاند، ئه‌مڕۆ سێشەممە بڵاویكرده‌وه، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا و دۆناڵد ترەمپ، هاوتا ئەمه‌ریکییەکەی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان بۆ ماوەی کاتژمێرێک ئەنجامدا، لەو ماوەیەدا گفتوگۆیان لەسەر رێگەیەکی ئەگەری کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا کردووە.
یوری ئوشاکۆڤ یاریدەدەری سەرۆکایەتیی روسیا رایگەیاند “بانگەوازەکە زۆر بنیاتنەر و راشکاوانە بووه، ترەمپ خواستی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە بە زووترین کات دووپاتکردەوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى هه‌ردوو سه‌رۆكدا، ئه‌نجامى سه‌ردانى نێردراوانى ئه‌مه‌ریكا بۆ روسیا له چه‌ند رۆژى رابردوو باسكرا كه هه‌ر یه‌كه له ستیڤ ویتكۆف و جارێد كۆشنه‌ر ئه‌نجامیاندابوو، ئامانجى ئیداره‌ى تره‌مپ ئه‌وه‌یه كۆتایی به شه‌ڕه‌كه و ئاشتیی بێته ئاراوه”.
بە گوتەی ئوشاکۆڤ، پوتین کورتەیەکى بۆ هاوتا ئەمه‌ریکییەکەی سەبارەت بەو هەنگاوانەی کە واشنتۆن دەتوانێت بیگرێتەبەر بۆ یارمەتیدانی کۆتاییهێنان بە کێشەکان، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکات باسكردوه.
سەرۆکی روسیا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی هەرگیز هیچ پلانێکی دوژمنکارانەی بەرانبەر ئەوروپا نەبووە.
ع