مەودا میدیا-
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە کە سوپای وڵاتەکەیان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەگەری دروستبوونی رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی نوێ لە نێوان ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی، یان هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل، پلانی سەربازیی بەرفراوانی بۆ هێرشکردنە سەر ژێرخانەکانی ئێرانی ئامادەکردووە.
رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی رایگەیاند “ئێستادا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پێشنیازیکردووە وڵاتەکەی راستەوخۆ نەچێتە ناو ملمڵانێی نێوان ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سوپای ئیسرائیل پلانی هێرشی دژ بە ئێران تەواو کردووە و لە ئەگەری دووبارە دەستپێکردنەوەی جەنگێکی بەرفراوان، یان ئەگەر تاران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەگەر سەرکردەکانی ئیسرائیل بڕیار بدەن بچنەناو جەنگەوە، سوپای ئیسرائیل ئەوەی لە رووبەڕووبوونەوەکانی پێشوودا نەیتوانیوە بەدەستی بهێنێت، بۆ ئەم جارە بەدەستی دەهێنێت”.
ب ح