پەرلەمانتارێک پیلانێکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە رەوتی هەڵوێست ئاشکرایکرد لگەڵ هاتنی سەرماوسۆڵە و ئەو بێ نەوت و سوومەنییەی بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە، دەسەڵاتدارانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، بازرگانیی بەسەر هاوڵاتییانەوە دەکەن.

د.غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “بەرپرسانی حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم ئامادە نین نەوتەکەی بەغدا وەربگرن و بەسەر هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا دابەشی بکەن، وەک چەتە بازرگانیی بەسەر هاوڵاتییانەوە دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رۆژانە (50 هەزار بەرمیل نەوت) دەپاڵێوێت و (700 هەزار لیتر نەوت) بەرهەم دەهێنێت، کە مانگانە (21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی) دەکات و ساڵانەش (252 ملیۆن لیتر نەوتی سپی) دەکات، کە بەشی هەموو هەرێمی کوردستان دەکات، بەڵام ئەوان بە گران بە نرخی 340 هەزار بۆ 350 هەزار دینار بە خەڵکی دەفرۆشنەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەوان لەگەڵ حکومەتی عیراق رێککەوتوون کە لە قۆناغی یەکەمدا (50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی) بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، وەک پەرلەمانتاران بەدواداچوونیان کردووە، بەڵام بەرپرسانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادە نین ئەو بڕە نەوتە وەربگرن تاوەکو نەوتەکەی خۆیان بەسەر هاوڵاتییاندا بە نرخی گران ساغ بکەنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان