مەودا میدیا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایگەیاند” ئەو هێرشانەی كە لەلایەن گرووپە لەیاسادەرچووەكانی عیراقەوە كراوەتە سەر كیڵگەكانی نەوت لە هەرێم، زیانی پێگەیاندوون”.
دەقی راگەیەنراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
راگەیاندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە
دوێنێ شەو لەلایەن گروپە لە یاسادەرچووەكان لە عیراق هێرشێكی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە پارێزگای دهۆك كە لەلایەن كۆمپانیای (ئێچ كەی ئێن) بەڕێوەدەچێت، كە لەئەنجامدا زیان بەر كێڵگەكە كەوتووەو بووتە هۆی راگرتنی بەرهەمهێنان تێیدا.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وێڕای ئیدانەكردن و شەرمەزاركردنی ئەم هێرشە تیرۆرستییە كە ئامانج لێی ژێرخانی ئابووری و سامانی خەڵكی هەرێمی كوردستانە، بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەش لە ئەستۆی ئەو لایەنەیە كە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتییەوە هێرش دەكرێت و زیان بە هەرێم و داهاتی سەرجەم عیراق دەگەیەنن، بۆیە داوا لە حكومەتی فیدراڵی عیراق دەكەین رێگری لە هێرشەكان بۆ سەر خەڵكی مەدەنی هەرێمی كوردستان و ژێرخانی ئابووری و كەرتی نەوت و غاز بكەن.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
6ی ئاداری 2026