مەودا میدیا-
وتەبێژی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق ئاشکرایکرد بارەگای سەرەکی هێزەکانی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا رادەستی هێزە ئەمنییەکان کراوەتەوە و بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە بنكەی زێلکان لە پارێزگای نەینەوا رێککەوتن لەگەڵ تورکیا کراوە.
سەعد مەعن، وتەبێژی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاویکردەوە “دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، حکومەت دەبێتە خاوەنی بڕیاری کۆتایی و یەکلاکەرەوە لە دیاریکردنی بوونی سەربازیی و ئەمنیی لەسەر خاکی وڵات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهێزکردنی سەروەریی عیراق و یەکپارچەیی خاکەکەی، لەگەڵ بەڕێوەبردنی سەربەخۆیانەی دۆسیە ئەمنییەکەی، کۆڵەکەی سەرەکیین بۆ سەقامگیریی وڵات”.
ئەوەشی خستەڕوو “جەخت لەسەر بەردەوامبوونی هاوکاریی ئەمنیی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بنەمای رێز و بەرژەوەندیی هاوبەش دەکەنەوە، بە مەرجێک سەربەخۆیی بڕیاری عیراقی بپارێزێت”.
ب ح