مەودا میدیا-
راوێژکاری سەربازیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بەتووندی وەڵامی لێدوانەکانی پێنتاگۆن دایەوە و ئاشکرایکرد وەزیری جەنگی ئەمەریکا کەسێکی نەخوێندەوارە و شارەزای جوگرافیای ناوچەکە و ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز نییە.
موحسین رەزایی، راوێژکاریی موجتەبا خامنەیی بۆ کاروباری سەربازیی رایگەیاند “لەئێستادا سوپای ئەمەریکا لە زەلکاوێکدا گیریخواردووە توانای پێشڕەویکردن و کشانەوەی نییە و وانەی زۆر باش لە کەنداوی فارس و دەریای عومان فێر دەبن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پیت هێگسێت، کەسێکی نەخوێندەوارە و نەشارەزایە لە جوگرافیا، زانیاریی لەسەر ئێران و ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز و کەنداوی فارس نییە، ئەگەرنا سوپاکەیان بەوشێوەیە گیری نەدەخوارد”.
ب ح