مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ئاشکرایکرد دەسەڵاتدارانی تورکیا وڵاتەکەیان کردووەتە ناوەندی پاشماوە و زبڵدانی ئەوروپا.
تولای هاتیمئۆغولار، هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند “ساڵی 2025، بڕی 510 هەزار تەن پاشماوەی یەکێتیی ئەوروپا و 140 هەزار تەن لە بەریتانیاوە هێنراونەتە ناو تورکیا و (60٪)ی ئەو پاشماوانە لە ناوچەی کوچوکدیکیلی ئەدەنە فڕێدراون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” تورکیا لەناو 64 وڵاتدا لە پلەی 53هەمیندایە و لە کاتێکدا جیهان هەوڵدەدات لە سوتەمەنییە بەردینییە زیانبەخشەکانی وەک نەوت و گاز و خەڵووز دووربکەوێتەوە، ئەنکەرە مزگێنی دۆزینەوەی نەوت لە چیای گابار بڵاودەکاتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “بەشداربووانی کۆنفرانسی (COP31)یش وەک ئاماژەیەک بۆ زبڵ، وشەی چۆپ بەکاردەهێنن، لەبری ناوە فەرمییەکەی کۆنفرانسەکە و پێی دەڵێن (ÇOP31)”.
ب ح