مه‌ودا میدیا-
سەرەڕای ئەوەی فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی 11 و 12ی ساڵی رابردوویان وەرنەگرت، ئێستاش مانگی یەک بەرەو تەواوبوون دەچێت و دیار نییە کەی مووچە دابەشدەکرێت.
سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه، رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ كاروبارى دارایی و ئابوورى رایگه‌یاند “ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه 120 ملیار دینار ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت و چاوه‌ڕێى هاتنى مووچه ده‌كه‌ین”.
رۆژێك دواى قسه‌كانى رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایی هه‌رێم، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه حكومییه، راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه و وتى “هیچ رێككه‌وتنێك له نێوان هه‌رێم و به‌غدا نه‌كراوه بۆ مووچه و با هیچ كه‌سێكیش لێدوان و قسه له خۆیه‌وه نه‌كات”.
فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ساڵى رابردوو دوو مووچه‌یان فه‌وتا به هه‌مان شێوه‌ى 12 ساڵى رابردوو، ئێستاش 87 رۆژه مووچه دواده‌كه‌وێت و كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ش دیار نییه.
ع