مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فەرەنسا هۆشداریی دایه ئێران، له ئه‌گه‌رى نه‌كردنه‌وه‌ى گه‌رووى هورمز، به هیچ شێوه‌یه‌ك سزاكانى سه‌ر وڵاته‌كه سوك ناكات.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسى له‌وه‌كردووه “هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران پەیوەستە بە بارودۆخی دەریاوانی لە ناوچەکە و كردنه‌وه‌ى گه‌رووى هورمز بۆ هاتوچۆى كه‌شتییه بازرگانییه‌كان”.
باس له‌وه‌شكراوه “تا ئەو کاتەی گەرووی هورمز بە داخراوی بمێنێتەوە، هیچ بڕیارێک بۆ سووککردن یان لابردنی سزاکانی سەر تاران نادەین و سزاكان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته”.
رۆژى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا به‌شێوه‌یه‌كى كاتى پرۆژه‌ى ئازادیی له گه‌رووى هورمز رابگرێت تا ئه‌و كاته‌ى ئێران به دانوستان رازیی ده‌بێت.
ع