ئێران كردنەوەی گەرووی هورمز دەبەستێتەوە بە هەنگاوێكی ئەمەریكاوە

مەودا میدیا-
مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە وتارێكی تەلەفزیۆنیدا كە لە میدیا رەسمییەكانی وڵاتەكەیدا بڵاوكرایەوە رایگەیاند” كردنەوەی گەرووی هورمز پەیوەستە بە جێبەجێكردنی خاڵەكانی یاداشتنامەی واژۆكراوی پاكستان لەلایەن ئەمەریكاوە”.

پزیشكیان،ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە” لەلایەن موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەكەی و سوپای پاسداران و هێزە سەربازییەكانەوە نەخشەڕێگایەك بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز ئامادە كراوە و پەسەند كراوە، هەركاتیش ئەمەریكا پابەند بوو بە لێكتێگەیشتنەكەوە ئەوكات نەخشەڕێگاكەیان جێبەجێ‌ دەكەن”.

باسی لەوەش كردووە” بە هیچ شێوەیەك وڵاتەكەی گەرووی هورمز ناكاتەوە تا ئەو كاتەی ئەمەریكا داواكانی ئێران جێبەجێ‌ نەكات كە بریتین لە هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەكان، ئازادكردنی پارە بلۆككراوەكان و فشارخستنەسەر ئیسرائیل بۆ راگرتنی هێرشەكانی سەر لوبنان”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئێستا بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە وڵاتانی كەنداو ناتوانن نەوت رەوانەی بازاڕەكانی جیهان بكەن و بەو هۆیەشەوە بەشێك لەو وڵاتانە كە بە پلەی یەكەم پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستن بە تایبەت عیراق تووشی قەیرانی دارایی بوون.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان