مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق به فه‌رمى كاراكردنى فۆڕمى به‌شه‌خۆراكى ئه‌لیكترۆنى بۆ هاوسه‌ره تازه‌كان كاراكرد.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به شێوه‌یه‌كى فه‌رمیی نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراكى بۆ چینێكى كۆمه‌ڵگان كاراكرد”.
وتیشى “ئه‌وانه‌ى تازه هاوسه‌رگیرییان كردووه و تا ئێستا نه‌یانتوانیوه خۆیان له فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى تۆمار بكه‌ن، له ئه‌مڕۆوه ده‌توانن خۆیان تۆمار بكه‌ن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بڕیاره‌كه‌ش بۆ هه‌موو هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، سه‌ره‌تا ئه‌و خێزانانه ده‌گرێته‌وه، هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه له‌سه‌ر ماڵى كوڕه‌كه تۆمارن، له قۆناغى ئاینده بۆ ئه‌وانى تریش زیاد ده‌كرێت”.
ع