مەودا میدیا-
پێگەیەکی ئەمەریکی ئاشکرایکرد فەڕەنسا رۆڵێکی گرنگی لە رێککەوتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و دەسەڵاتی جۆلانی هەبووە.
پێگەی (ئەلمۆنیتەر)ی ئەمەریکی رایگەیاند “فەڕەنسا رۆڵێکی کاریگەر و سەرەکی هەبووە لە جێگیرکردنی مافە مەدەنی و کلتوورییەکانی گەلی کورد لە سوریا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “فەرەنسا بۆ مسۆگەرکردنی مافی خوێندن بە زمانی کوردی وەک بەندێکی سەرەکی لە رێککەوتنەدا فشارێکی زۆری کردووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “، فەرەنسا پەیوەندییەکی دێرین و دۆستانەی لەگەڵ کورد هەیە، لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی کە لە دەستووری نوێی سوریادا سەرجەم مافەکانی کورد جێگیر بکرێن”.
ب ح