مهودا میدیا-
ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمهریکی لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمهریكییەوە زانیاری نوێ لەبارەی گفتوگۆی نێوان ئێران و ئەمهریکا ئاشكرادەکات.
بهپێى ماڵپهڕهكه “توركیا، میسر و پاكستان لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا پەیامیان لەنێوان تاران و واشنتۆن ئاڵوگۆڕ كردووە”.
ئهوهشى خستهڕوو “وەزیرانی دەرەوەی میسر، توركیا و پاكستان بەجیا گفتوگۆیان كردووە لەگەڵ ستیڤ ویتكۆف، نێردەی ئەمهریكا و عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران”.
وتیشى “نێوەندگیری لەنێوان واشنتن و تاران بەردەوامەو بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، لەبارەی كۆتایهێنان بە جەنگ و چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەكان گفتوگۆ دەكرێت”.
ع