به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا: شه‌ڕ رابگریرێت

مه‌ودا میدیا-

حکومەتی بەریتانیا بەیاننامەیەکی هاوبەشی لەگەڵ فەڕەنسا، ئەمریکا، ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی تر سەبارەت بە دۆخی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردەوە.

به‌پێى به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یان “پێشوازی لە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 15 رۆژ لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” دەکەین”.

هه‌روه‌ها “داوا لە هەموو لایەنەکان لە سوریا دەکەین کە بە شێوەیەکی توند و جیددی پابەندی ئاگربەست بن و تەقە رابگرن”.

“هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کە بە خێرایی رەزامەندی نیشان بدەن بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی، سەقامگیرکردنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە رێگەی ئاشتییانەوە، کارێکی لەپێشینەیە بۆ رێگریکردن لە گەڕانەوەی تیرۆر و بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی ناوچەیی”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان