مه‌ودا میدیا-
ئه‌نجومه‌نى بازاڕى دۆلارى هه‌ولێر له باره‌ى دۆلارى شین و سپیی بڕیارێك ده‌ركرد و به‌پێى رێژه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆلارى سپیی ده‌كرێت.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌نجومه‌نى دۆلارفرۆشانى هه‌ولێر “دۆلاری ستاندارد لە هەر دەفتەر دۆلارێك بڕی 80 وەرەقەی شین ده‌بێت”.
هه‌روه‌ها “بڕی 18 وەرەقەی سپیی و دوو وەرەقەی بە پەنجا دۆلاری ده‌بێت، بڕیاره‌كه‌ش له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردن”.
له ماوه‌ى رابردوو دۆلارى سپیی كه ماوه‌ى ده‌رچوونه‌كه‌ى كۆنه، كێشه‌ى گه‌وره‌ى دروستكردبوو به جۆرێك لاى دۆلار فرۆشان 5 هه‌زار دینار له خوار دۆلارى شین بوو.
ع