مه‌ودا میدیا-
هه‌وڵه‌كانى وڵاتانى نێوه‌ندگیر له نێوان تاران و واشنتۆن به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر یه‌كه له‌و دوو وڵاته بگه‌نه رێككه‌وتن و كۆتایی به شه‌ڕ و ئاڵۆزى و ناسه‌قامگیریی له ناوچه‌كه بێت.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە “بڕیارە لە ماوەی 60 رۆژی داهاتوودا جەنگ رابگیرێت و گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی ئاویدا بکرێتەوە”.
هاوکات لەگەڵ راگرتنی جەنگ و کردنەوەی گەرووی هورمز، بڕیارە وەرگرتنی باج و رسومات لەسەر کەشتییە بازرگانییەکان هەڵبگیرێت و چیتر باجیان لێ وەرنەگیرێت.
له دواى شه‌ڕ و هێرشه‌كانى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، ئێران وه‌ك فشارێك له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، گه‌رووى هورمزى داخست به‌سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و ئه‌وانه‌ى نه‌وت بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌گوزانه‌وه و به‌هۆیه‌وه قه‌یرانى سووته‌مه‌نى له هه‌موو ئه‌وروپا سه‌ریهه‌ڵداو نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ 126 دۆلار به‌رزبووه‌وه و دواتر دابه‌زى بۆ 90 دۆلار.
ع