مەودا میدیا-
وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریدەدات لە هەر هێرشێکی نوێی ئەمەریکا و ئاشکرایکرد بەرانبەر هەنگاوەکانی واشنتۆن جوگرافیای جەنگ و جۆری چەکەکانی دەگۆڕن.
حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسداران رایگەیاند “ئەگەر دەستدرێژییەکی نوێ رووبدات، بە دڵنیاییەوە هێزەکانیان جۆری چەکە بەکارهاتووەکان و بازنەی جوگرافیی جەنگەکە دەگۆڕن”.
ئەمە لە کاتێکدایە، دەسەڵاتدارانی ئێران پێشبینی دەکەن وڵاتەکەیان رووبەڕووی هێرشێکی نوێی ئەمەریکا ببێتەوە، لە بەرانبەردا تاران مۆڵەتی ئەفسەرە پلە باڵاکان و بەرپرسانی دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا هەڵوەشێندراوەتەوە.
ب ح