مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد بە پێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكان لە سنووری پارێزگای #سلێمانی رۆژ لەدوای رۆژ هاوڵاتییان روو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند “تاوەکو (2026/11/16) ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لە بەشی وزە نوێبووەكان تۆماركراون، گەیشتووەتە (پێنج هەزار و 197 هاوبەش) و بڕی بەرههمهێنانی كارەبایان (115.059) مێگاواتە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوو مانگ لەمەوبەر كۆی ئەو هاوبەشانەی سستمی سۆلاریان داناوە (چوار هەزار و 840 هاوبەش) بووە و كۆی بەرهەمهێنانی كارەباش (106.162) مێگاوات بووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەر بەپێی كۆتا ئامار (چوار هەزار و 154) یان هاوشی ماڵانن و (852) هاوبەشی بازرگانی، (30) هاوبهشی پیشەسازیی و (10) هاوبەشی حكومی سۆلاریان داناوە”.
ب ح