پارتی نوێی تورکیا لە کۆمیسیۆنی ئاشتی پەرلەمان کشایەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی نوێی تورکیا (یەنی پارتی) پشتیوانیی پارتەکەی بۆ پڕۆسەی ئاشتیی راگرت ئاشکرایکرد بەشداری لە کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەدا ناکەن کە بۆ پڕۆسەکە پێکدەهێنرێت.

ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی پارتی نوێی تورکیا رایگەیاند “کۆمیسیۆنێک پێکدەهێنرێت تەنها لە چەکداناندا پڕۆسەکە کورتکراوەتەوە، لە کاتێکدا قەیوم بۆ رۆژنامە و میدیاکان دادەنرێت و هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ بەدیموکراسیکردن نەنراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەمیشە داوایانکردووە کە چیتر دایکان نەگرین و وڵات بەرەو دیموکراسی بچێت، بەڵام هیچ هەنگاوێک بەو ئاراستەیەدا نەنراوە. با ئیتر هەمووان بزانن ناتوانرێت قەیوم بۆ رۆژنامە و میدیاکان دابنرێت و دەنگی هەموومان ببڕێت، دواتریش بڵێن وەرن با پێکەوە کارێک بکەن و بچنە مێژووەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “پارتەکەیان هەر هەنگاوێک لە بەرژەوەندیی ئەم وڵاتەدا بێت دەیگرێتەبەر، بەڵام لەمەودوا تاکە شتێک لە بەرژەوەندیی وڵاتدا بێت وەستاندنی ئەم دەسەڵاتەیە، لە سەرەتای رێگەکەدا بەڵێنەکان بەم شێوەیە نەبوون، چێتر لەم کارەدا نین”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان