مهودا میدیا-
یەدەگی فیدراڵی ئەمهریکا، بۆ سێیەم جار لەسەریەک رێژەی سوودی بانكیی وەک خۆی هێشتهوه، هاوکات ئاماژەیە بۆ ئەگەری دابەزاندنی رێژەی سوود لە چەند مانگی داهاتوودا. ئەم بڕیارە لە مانگی ئۆکتۆبەری 1992هوه زۆرترین دەنگی ناکۆکی لەناو لیژنەی بازاڕی کراوەی فیدراڵی (FOMC)دا بەدەستهێنا.
بانکی ناوەندی ئەمهریکا رێژەی سوودی کورتخایەنی خۆی لە 3.6% پاراست، لە هەمان کاتدا باس لهوه كراوه، هەنگاوی داهاتوو دەتوانێت کەمکردنەوەی رێژەی سوود بێت.
سێ بەرپرس ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرانبەر بەم بڕیارهو داوای لابردنیان کرد، لە کاتێکدا ئەندامی چوارەم بە ناوی ستیڤن میران بە تەواوی دژی بڕیارەکە وەستایەوە و داوای دابەزاندنی دەستبەجێی ڕێژەى سووى بانكى کرد.
ئەم ناڕەزایەتیانە رەنگدانەوەی ئەو دابەشبوونە قووڵانەیە لەناو لیژنەی سیاسەتی دراوی 12 کەسی پێش رۆیشتنی جیرۆم پاوڵی، سەرۆکی بانكى فیدراڵیی ئەمهریکا لە 15ی ئایاردا، پێشتر لیژنەی بانکیی ئەنجومەنی پیران کاندیدکردنی کیڤن وارش، کاندیدی دۆناڵد ترامپى بۆ شوێنگرتنەوەی پاول پەسەندکردبوو.
لە بەیاننامەیەکدا دوای کۆبوونەوەی دوو رۆژەی بانکی ناوەندی ئەمهریکا رایگەیاند “پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشدارن لە زیادبوونی نادڵنیایی سەبارەت بە ئاسۆی ئابووری. هەڵاوسان بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەشێکی رەنگدانەوەی بەرزبوونەوەی ئەم دواییەی نرخی وزەی جیهانییە.
دواى هێشتنهوهى رێژهى سووى بانكى وهك خۆى، نرخى نهوت بهرزبوونهوهى گهورهى تۆماركرد و گهیشته 115 دۆلار، ههر یهكه له كانزاكانى زێڕ و زیو دابهزینیان تۆماركرد.
نرخى یهك ئۆنسهى زێڕ بۆ 4500 دۆلار دابهزى، هاوكات نرخى یهك ئۆنسهى زیویش بۆ 70 دۆلار دابهزى.
به راى شارهزایانى ئابوورى و بانكه نێودهوڵهتییهكان و بازاڕه داراییهكان، دابهزینى نرخى زێڕ و زیو كاتیی دهبن، پێشبینیی ئهوهشیان كردوو له مانگهكانى داهاتوو نرخى ههردوو كانزاكه بهرزبوونهوهى تۆماربكهن.
ع