عیراق ئامادەکاریی بۆ دوای 30 ئەیلول دەکات

مەودا میدیا-

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بڵاویکردەوە بە سەرپەرشتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی کۆبووەوە و رووداوەکانی ناوچەکە و گرنگی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی عیراق تاوتوێکران.

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند “عەلی زەیدی، جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی سەروەریی یاسا، گەشەپێدانی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان، و چەسپاندنی سەقامگیریی ئابووری و کۆمەڵایەتی کردووەتەوە بەشێوەیەک کە دەستەبەری پاراستنی هەیبەتی دەوڵەت و بەهێزکردنی متمانەی هاوڵاتیی بە دامەزراوە فەرمییەکان بکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕیاری کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق لە 30ی ئەیلولی داهاتوو، کاتێکی کۆتاییە و پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە، جەخت لە جێبەجێکردنی بەرزترین ئاستی پلانە ئەمنییەکان و پشتگیریکردنی سەقامگیریی ناوخۆیی و دەستەبەرکردنی سەروەریی نیشتمانی کردووەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان