مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، شاندێكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غداى كردوه و له باره‌ى پرسى بودجه‌ى ساڵى 2027 كۆده‌بنه‌وه.
شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان له دوو هه‌فته‌ى رابردوو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانى به‌غدایان كردوه و له‌گه‌ڵ فالح سارى، وه‌زیرى دارایی عیراق كۆبوونه‌ته‌وه.
پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتیی عیراق بۆ ساڵى داهاتوو بڕیار وایه مانگى داهاتوو ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عیراق بكرێت و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.
پێشتر مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند “هه‌رێمى كوردستان به كه‌متر له سه‌دا 14 رازى نابین، واته ئه‌گه‌ر بودجه‌ى عیراق 100 تریلیۆن بێت، ده‌بێت 14 تریلیۆن دینارى بۆ هه‌رێمى كوردستان بێت، سه‌ره‌ڕاى شایسته‌كانى تر.
ع