نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار به‌رزبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كان به‌رزبووه‌وه‌، ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ش هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلاره‌

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نووسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار به‌رزبووه‌و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 100 دۆلار بۆ 169 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه‌”.

وتیشى “به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار په‌یوه‌ندیی به‌ ئه‌و ناجێگیریه‌ى بازاڕ و ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌”.

كۆتایی هه‌فته‌ى رابردووتر، حكومه‌تى عیراق نرخى دۆلارى له‌ 132 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 152 هه‌زار دینار به‌رزكرده‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ بازاڕدا نرخه‌كه‌ى بۆ 169 هه‌زار به‌رزبووه‌ و دواتریش دابه‌زینى كرد.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان