زانکۆلاین 48 کاتژمێری تر درێژکرایەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىیی هەرێم ئاشکرایکرد لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى 12ی ئامادەیى بۆ ئەوانەى تائێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردووەتەوە یان تەواویان نەکردووە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (48) کاتژمێری تر واتە تا کاتژمێر (12)ی شەوی رۆژی شەممە (2026/9/26) درێژبکرێتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىیی هەرێم رایگەیاند ” لەپێناو بەرژەوەندیى گشتىی و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى ئەمساڵ، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن، هەروەها دەرچووانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و پیشەییەکانیش بەهەمانشێوە دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەو 48 کاتژمێرەدا فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچووانى قۆناغى 12ی ئامادەیی دەکەن، کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاین یان پڕنەکردووەتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 48 کاتژمێرەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان