ئەمڕۆش خۆڵبارین بەشێوەیەكی سووك بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا-
بەپێی ئەو پێشبینییانەی كە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە بە گشتی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵی سووك لە چینەكانی سەرەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاندووە” ئەمڕۆ بەگشتی لە سەنتەری پارێزگاكان و قەزا و ناحیە و ئیدارە سەربەخۆكان و ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و بەرزەكان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی بارستە هەوایەكی فێنك تێكەڵ بە تۆزوخۆڵ لە چینەكانی سەرەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” بەهۆی بوونی ئەو بارستە تۆزوخۆڵە لە چینەكانی سەرەوەی ئاسمان، كەمتر هەست بە روونی كەش دەكرێت و ئەگەری بارانبارینیش لە هەندێك ناوچەی شاخاوی جیا،جیا هەیە، هاوكات لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆش ئەگەری روودانی هەورەبروسكەش هەیە”.

باسی لەوەشكردووە” پلەكانی گەرما یەك تا سێ‌ پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراوررد بە پلەكانی گەرمای دوێنێ‌ بەم شێوەیە:

هەولێر: 26 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
دهۆك: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان