مه‌ودا میدیا-
موحسین رەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و راوێژكارى سه‌ربازیی رێبه‌رى باڵاى ئێران رایگه‌یاند “مەرجەکانمان بە ئەمه‌ریکا راگەیاندووە، بەڵام دۆناڵد ترەمپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا لە زەلکاوێکدا گیری خواردووە کە نە دەتوانێت دانووستان بکات و نە دەتوانێت بجەنگێت”.
وتیشى “ئەمه‌ریکا لە بێئومێدییدا لە جەنگی سەربازیی پەنای بۆ گەمارۆی ئاسمانی بردووە، لە درێژایی مێژوودا بێگانەی زۆر هاتوون و رۆیشتوون، بەڵام ئێران و وڵاتانی ناوچەکە وەک خۆیان ماونەتەوە و بەردەوامن”.
ئه‌میندارى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەمه‌ریکا هیچ داهاتوویەکی لە ناوچەکەدا نییە و تارانیش بەهێزەوە بەرەنگاری دەبێتەوە”.
ع