عیراق داوای قەرز لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی دەکات

مەودا میدیا-

سەرۆکی سندوقی نێودەوڵەتیی دراو ئاشکرایکرد سندوقەکەیان بەنیازە لە رێگەی بەرنامەیەکی قەرزی پێویستەوە پشتیوانیی بەهێزی دارایی و سیاسەت پێشکەشی عیراق بکات.

کریستالینا جۆرجێڤا، سەرۆکی سندوقی نێودەوڵەتیی دراو رایگەیاند “سندوقەکەیان بە پارە و راوێژی سیاسەتی دارایی پشتگیریی هەنگاوەکانی عیراق لەبواری بەرەوپێشبردنی ئابووریی وڵاتەکەی دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عیراق داوای بەرنامەیەکی قەرزی کردووە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی لەسەر بڕی قەرزەکە یان ئەو مەرجانەی کە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بەغدا دایدەنێن ئاشکرا نەکردووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان