شاندی دانووستانکاری هەرێم گەیشتە بەغدا

مەودا میدیا-

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بە مەبەستی بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان دەربارەی شایستە داراییەکانی لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی 2027، شاندی باڵای دانووستانکاری هەرێم گەیشتە بەغدا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند “شاندەکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ کۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی تێبینییەکانی سەبارەت بە بڕگەکانی رەشنووسی پرۆژەکە و جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و شایستەکانی مووچەخۆران”.

شاندەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە (ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا، عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا) پێکهاتوون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان