لەتیف نێروەیی پەیامێک ئاڕاستەی میدیاکارانی یەکێتی دەکات

مەودا میدیا-

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا لە میدیاکارانی یەکێتی دەکات پیشەییانە روماڵی رووداوە نەخوازراوەکەی هەولێر بکەن و بەگیانی بەرپرسیاریەتی مامەڵە بکەن.

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامێکیدا رایگەیاند “دڵیان لای جەماوەری هەولێری خۆشەویستەو خوای گەورە بیانپارێزێت لەهەر ناخۆشی و کارەساتێک”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داوا لەسەرجەم سەرچاوە میدیاییەکانی یەکێتی دەکات بەگیانێکی پیشەییانەو بەرپرسیارانەو دوور لەهەر ململانێیەکی سیاسی و حزبایەتی رووماڵی رووداوەکانی ناو شارەکە بکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “داوا لە میدیاکارانی یەکێتی دەکات بەهیچ شێوەیەک لەسەر سۆز و عاتیفەی هاوڵاتییانی زیان پێگەیشتووی شارەکە پەیامی میدیایی بڵاونەکەنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان