مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە 11 و 12ـی ئایار، شەپۆلێكی گەرما روودەكاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و لە زۆر ناوچەش تا رادەیەك گەرماكەی بێزاركەر دەبێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی گەرما روو دەكاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە جۆرێك پلەی گەرما لە چەند شارێك دەگاتە 38 پلەی سەدی”.
وتیشی” بەڵام ئەو شۆپۆلە گەرمایە كاتییە و دواتر پلەكانی گەرما نزم دەبنە و بارانبارین دەستپێدەكاتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” لە ماوەی هاتنی ئەو شەپۆلە گەرمایە لە هەندێك لە ناوچەكانی وەك كەركوك و گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 38 پلەی سیلیزی، بەڵام لە شاری سلێمانی 31 بۆ 32 پلە و لە شاری هەولێریش 34 پلەی سیلیزی دەبێت
ئ پ