گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان تاران و سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی گەشتیاریی لە سلێمانی ئاشکرایکرد رۆژی هەینی داهاتوو گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەستپێدەکەنەوە.

عەتا ئەنوەر، سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی گەشتیاریی لە سلێمانی رایگەیاند “دوای ماوەیەک لە راگرتنیان، رۆژی هەینی داهاتوو بەشێوەیەکی فەرمی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەستپێدەکەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” لەئێستادا ئامادەکاریی دەکرێت بۆ هێنانی گەشتیاران لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها لە رۆژانی جەژندا گەشتی گرووپە گەشتیارییەکانی هەرێم بۆ ناوچەکانی باکووری ئێران رێکدەخرێن، بەپێی پێشبینییەکان ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عیراق لە پشووەکانی جەژندا روو لە پارێزگای سلێمانی دەکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەهۆی جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، لەمساڵدا کەرتی گەشتیاریی لە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی زیانێکی گەورە بووەتەوە و کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر جووڵەی گەشتیاریی و گواستنەوەی ناوچەکە هەبووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان