مه‌ودا میدیا-
ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاویكرده‌وه، ئێران تا ئێستا بڕیاری ناردنی تیمی دانوستانکاری بۆ ئیسلام ئاباد نەداوە، تا ئەو کاتەی گەمارۆی دەریایی هەبێت، هیچ دانوستانێک نابێت.
هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌كرێت رۆژی سێشه‌ممه، گه‌ڕى دوووه‌مى دانوستانه‌كان له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له پاكستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئێران ئاماده نییه تیم بنێرێت بۆ پاكسات، به‌ڵام ئاڵوگۆڕی پەیام لەنێوان ئێران و ئەمریکا لەڕێگەی نێوەندگیری پاکستانییەوە لە چەند رۆژی رابردوودا دوای کۆتایی هاتنی خولی یەکەمی دانوستانەکان، بەردەوام بووە”.
باس له‌وه‌شكراوه “ئەم ئاڵوگۆڕی پەیامانە له راستیدا درێژەپێدەری هەمان پرۆسەی خولی یەکەمی دانوستانەکان بوو، واتە هەمان ئەو پرۆسەیەی کە لە کۆتاییدا زیادەڕۆیی ئەمه‌ریكاوە وایكرد دانوستانەكە بێ ئەنجام بێت”.
دوای کۆتایی هاتنی ئەو وتووێژانە، نێوەندگیریی پاکستانی لەم دواییانەدا جارێکی دیکە پەیامی ئاڵوگۆڕ کردووەتەوە.
ع