حەیدەر عەبودی: عیراق رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوە

مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی عیراق ئاشکرایکرد رووبەڕووی ئاستەنگییەکی دارایی قورس بووەنەتەوە و حکومەت مانگانە پێویستی بە 10 ترلیۆن 800 ملیار دینار هەیە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خەرجییە گشتییەکان.

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند “داهاتی وڵات لە هەناردەکردنی نەوت تەنها نزیکەی (دوو ترلیۆن 500 ملیار) دینارە، ئەم بۆشاییە داراییە زۆرە بەهۆی قەیرانی گەرووی هورمزەوە دروستبووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەزارەتی دارایی کار لەسەر چارەسەرە ناوخۆییەکان دەکات، لەوانەش فرۆشتنی سەنەداتی گەنجینە و قەرزی ناوخۆیی، بۆ ئەوەی رێگری بکات لەوەی عیراق پەنا بۆ قەرزی دەرەکی ببات”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەم قەیرانە داراییە کاریگەریی لەسەر کاتی دابەشکردنی مووچە دروستکردووە و بووەتە هۆی دواکەوتنی، بە جۆرێک کە وەک مانگەکانی رابردوو دابەش ناکرێت تاوەکو ئەو کورتهێنانە پڕ دەکرێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان