مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى دوو رۆژه له ناحییه‌ى خورماڵ نه‌وته هه‌رزانه‌كه دابه‌شده‌كرێت و داوا له هاوڵاتییان ده‌كرێت به‌رمیله‌كانیان نه‌جوڵێنن.
مه‌ڕوان عه‌لى، نه‌وتفرۆش له خورماڵ به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “چه‌ند رۆژێكه نه‌وت له ناحییه‌ى خورماڵ به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرێت و ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ده‌بێت”.
وتیشى “نه‌وته‌كه 5 ده‌به‌یه به 31 هه‌زار دینار ده‌درێته هاوڵاتییان و داواش ده‌كه‌ین خه‌ڵك به‌رمیله‌كانیان نه‌جوڵێنن، چونكه ته‌نكه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێن”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له ماوه‌ى رابردوو حكومه‌تى هه‌رێم به‌رمیلێك نه‌وتى به 104 هه‌زار دینار به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شكرد.
ع