سروە محەمەد: دەبێت گرێبەستەکان و یەکەمەکان لە بودجەدا جێگیربکرێن

مەودا میدیا-

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە هەنگاوەکانی ئامادەکردنی بودجەی 2027ی عیراق ئاشکرایکرد گفتوگۆ و کۆبوونەوەی زۆر لەنێوان وەزارەتی دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەماندا هەیە.

سروە محەمەد رەشید، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند “حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە 9/15، پشکی خۆی لە بودجە ئاڕاستەی بەغدا بکات، بەڵام پێویستە پێش ئەو وادەیە خەرجی و داواکارییەکانی خۆی لە بودجە بنێرێت، چونکە هەرێم یەک مانگی لەبەردەستدایە تاوەکو بتوانێت پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2027دا جێگیر بکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بێنە بەغدا و پشکی 12٪ بکەنە 14٪، هەروەها پێویستە کاربکەن لەسەر بودجەی سێ ساڵەی پێشوو کە گرێبەستەکان و یەکەمەکانی عیراق تێیدا جێگیرکران، داوای بودجەیەک وەک قەرەبوو بۆ دامەزراندنی گرێبەست و یەکەمەکانی هەرێم بکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “دەبێت حکومەتی هەرێم رێککەوتن لەسەر 120 ملیارەکە، پشکی نەوت و دەرچوونی یاسای نەوت و غاز بکەن، بۆئەوەی بودجەکە بە رێککەوتن و پێشنیازەکانی هەرێمەوە بێتە پەرلەمان، تاوەکو وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان گفتوگۆی لەسەر بکەن و رێککەوتن لەگەڵ فراکسیۆنەکانی تر بکەن تاوەکو پڕۆژە یاسای بودجە لەبەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان تێپەڕینن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان