وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم رەخنە لە هێزەکانی رۆژهەڵات دەگرێت

مەودا میدیا-

وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد لە کاتی جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هەندێك لە هێزەكانی رۆژهەڵات خەریكی نمایشی سەربازیی بوون.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند “نمایشی ئەو هێزانە لە زیانی رۆژهەڵاتی كوردستان و هەرێمی كوردستان بوو، بەڵام مافی برایانیان لە رۆژهەڵاتی كوردستان نادیدە ناگرن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەرێمی كوردستان هیوایە بۆ هەركوردێك بە برایانیان لە كوردستانی ئێرانیشەوە، هەروەها ئێستا بارودۆخ لەبارنییە بۆ دانووستانی نێوان هێزەكانی رۆژهەڵات و ئێران”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان