مەودا میدیا-
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئاشکرایکرد جارێکی تر ئەمەریکا و ئیسرائیل داوا دەکەن پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم بخرێتە کارنامەی دانووستانەکانەوە.
محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند “پیتاندنی یۆرانیۆم بەشێکی دانەبڕاوە لە پرۆسەی ئەتۆمیی و ئەم پیشەسازییە بزوێنەری زانست و تەکنەلۆژیای وڵاتەکەیانە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو پڕوپاگەندانەی دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەیان دروست دەکرێن، دەریدەخەن کە نەیارەکانیان گەیشتوونەتە بنبەست و هیچ قسەیەکی تریان پێ نەماوە”.
ئەوەشی خستەڕوو ” بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێتران بەپێی رێکارەکانی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمی و رێککەوتننامەی پادمان بەڕێوەدەچێت و هیچ لادانێکی نایاسایی تێدا نییە”.
ب ح