سبەی پلەی گەرما سێ‌ پلە نزم دەبێتەوە

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایەكی كەشناسی، سبەینێ‌ پلەی گەرما بە بەراورد بە ئەمڕۆ بە نزیكەیی سێ‌ پلە دادەبەزێت و وەرزی سەرماش نزیكبووەتەوە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” سبەینێ یەكشەممە9ـی ئاب، بە بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما 3 پلە نزمتر دەبنەوە”.

وتیشی” بەپێی پێشبینییەكانیان شەپۆلی گەرمای بەهێز كۆتایی هاتووە و گەرمای ئاساییش بە نزیكەیی تا كۆتایی مانگی ئاب بەردەوام دەبێت و دواتر كەشی فێنك ناوچەكە دەگرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوای جیهانەوە كە كاریگەری لەسەر ناوچەكەی خۆشمان دەبێت، ئەمساڵ وەرزی سەرما زووتر دەستپێدەكات و پێشبینی دەكەن ساڵێكی پڕباران بێت”.

ئەو شارەزارەیەی كەشناسی پێشبینی كرد سبەی پلەكانی گەرما بەم شێوەیە بێت:
هەولێر 41 پلە
سلێمانی 38 پلە
دهۆك 39 پلە
هەڵەبجەی شەهید 41 پلە
كەركوك 42 پلە
پێنجوێن 35 پلە
كەلار 43 پلە
حاجی ئۆمەران 33 پلە
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان