پۆڵا سیروان دێڕه‌شه‌یی: زیانلێكه‌وتووانى هه‌رێم قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى به‌هۆى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌.

پۆڵا سیروان دێڕەشەیی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگه‌یاند “شه‌وى رابردوو لە بەغداد د. خالید شوانی پێ راگەیاندم، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانى عیراق، بەهیمەتی خۆیان و د. هەڵۆ عەسکەریی، وەزیری ژینگە و وەزیری خوێندنی باڵا بە وەکالەت، قوربانیانی هەرێمی کوردستانی قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌”.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ “هه‌رێمى كوردستانیش خرانە ناو چوارچێوەی قەرەبووی ئەو قوربانیی و زیانلێکەوتوانەی کە لە جەنگی نێوان ئێران – ئەمه‌ریکا زیانیانلێكه‌وتووه‌”.

به‌هۆى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆتایی مانگى دووى ئه‌مساڵ، سه‌دانجار هه‌رێمى كوردستان له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆردوومانكراو زیانێكى زۆر به‌ر هاوڵاتییان كه‌وت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان