مەودا میدیا-
ئەندامێکى لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد پەرلەمان بەپێی یاسا هەوڵی دابینکردنى سیستمى بەرگریى ئاسمانیی دەدات.
ئەحمەد خەزەلی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانى عیراق رایگەیاند “دابینکردنى پارە بۆ کڕینى سیستمی بەرگریی ئاسمانی هەنگاوێکی بنچینەیی و گرنگە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یاساکە جەخت لە پێویستی بەهێزکردنى ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەکاتەوەو بەمشێوەیە سەروەریی نیشتمانی بەهێزتر دەبێت و پارێزگاریی لە ئاسمانی عیراق مسۆگەر دەکات”.
ب ح