ترەمپ: دوو ئامانج لە ئێران ماون کاریان لەسەر بکەین

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد بەشێکی بەرچاویان لە توانا سەربازییەکانی ئێرانی لەناوبردووە، ئامانجێك یان دوو ئامانج ماوە لە شوێنێک کە گومانی ئەوەی لێدەكرێت دامەزراوەیەکی ئەتۆمیی بە چیای كوڵەنگ ناسراوە.

دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “پەلەیان نییە بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکانی سەر ئێران، چونکە پێشتر زیانی گەورەیا بە ژێرخانی سەربازیی ئەو وڵاتە گەیاندووە و بە تەواوی لاواز بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دانووستانەکان لەگەڵ ئێران بە ئامانجی کۆتاییهێنان بەو جەنگەی کە ئەمەریکا و ئیسرائیل لە کۆتایی مانگی شوباتدا دەستیانپێکرد بە باشی بەڕێوەدەچێت، بەڵام وەک دەزانن ئەوان بە تەواوی جێی متمانە نین”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان