حەمودی: کۆتایی ئەمساڵ هێزەکانی تورکیا لە خاكی عیراق دەچنەدەرەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق ئاشکرایکرد له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رله‌نوێ روودانی شه‌ڕ و دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکانی ئه‌مەریكا بۆ سەر ئێران، هەموو هێزه‌كانی به‌ره‌ی مه‌قاوه‌مه‌ به‌شدارده‌بن و بەرەی نوێی جەنگ دەکرێتەوە.

هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عیراق رایگەیاند “دەرئەنجامە ئەرێنییەکانی رۆژی سەروەریی، کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی هاوپەیمانان و ناتۆو رێککەوتنە بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاكی عێراق تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە داماڵینی چەک و كۆتایی بەبوونى گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا و ئێران لەناو خاکی عیراق بهێنرێت و پەرەپێدانی تواناکانی بەرگریی ئاسمانی عیراق بەرەوپێش ببرێن”.

ئەوەشی خستەڕوو “عەلی زەیدی، هەڵبژاردەی چوارچێوەی هەماهەنگییە، چوارچێوەکەش لێپرسینەوەی لەگەڵ خودا و گەلەکەیدا هەیە بۆ داڕشتنی دیدگا و سیاسەت بەپێی یاسا و دەستوور، زه‌یدی بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنیان لە رێگەی میکانیزمە حکومییەکانی خۆیەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان