مه‌ودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژى دووشه‌ممه‌وه دابەشکردنی غاز بەبێ پێویستبوون بە (فۆڕمی خۆراک) ئەنجام دەدرێت، لەمەودوا هەر هاووڵاتییەک بەپێی پێویستیی خۆی دەتوانێت بتڵی غاز بکڕێت بێ ئەوەی هیچ سنوردارکردنێکی لەسەر بێت.
عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی غازی قایمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاند “لە کاتی قەیراندا توانراوە تەنها بە دوو تەنکەر و هێنانی غاز لە کەلار و پیرەمەگروونەوە دۆخەکە بەڕێوەببرێت، بەڵام لە ئێستادا رۆژانە شەش تەنکەر غاز دەگاتە پارێزگاکە، ئەمەش وایکردووە قەیرانەکە بەتەواوی کۆتایی بێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “سلێمانی تاکە پارێزگایە لە هەرێمی کوردستان کە توانیویەتی پشکی تایبەت بۆ پیشەوەران دابین بکات، رۆژانە لە نێوان سێ بۆ چوار هەزار بتڵ غاز دەدرێتە پیشەوەران (چێشتخانە، نانەواخانە، مریشکفرۆش و ئەو ژنانەی لە ماڵەوە نان دەکەن)، ئەم پرۆسەیەش بە ئاگاداری و هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکاکانی پەیوەندیدار بەڕێوەدەچێت”.
عوسمان سه‌ردار، غازفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئاگاداركراوینه‌ته‌وه كه پێدانى غاز به هاوڵاتییان چیتر پێویستى به فۆڕمى خۆراك نییه و هه‌ر هاوڵاتییه‌ك رۆژانه ده‌توانێت غاز وه‌ربگرێت به‌بێ بوونى فۆڕمى خۆراك”.
باسى له‌وه‌شكرد “غاز زۆر بووه‌ته‌وه و رۆژانه بڕێكى زۆر غاز ده‌گاته بریكاره‌كانى خۆراك و دابه‌شى ده‌كه‌ن به‌سه‌ر هاوڵاتییان”.
ع