سێیەمین هێرشی مووشەكی كرایە سەر دامەزراوەی ئەتۆمی بوشەهر

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، ئێران سێیەمین هێرشی مووشەكی بۆ سەر دامەزراوەی ئەتۆمی بوشەهر لە باشووری وڵاتەكەی پێڕاگەیاندوون.

ئاژانسەكە لە پلاتفۆرمی ئێكس بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئێران رایگەیاندووە “هیچ راپۆرتێك لە بارەی زیانگەیاندن بە ریاكتۆری كارپێكردن و دەردانی تیشكدەرەوە نەبووە و دۆخی دامەزراوەكەش ئاساییە”.

ئەوەش لە كاتێكدایە سێشەممەی رابردوو، رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، ئەمریكا و ئیسرائیلی بە هێرشكردنە سەر وێستگەی بوشەهر تۆمەتبار كرد و رایگەیاند” موشەكێك لە دەوروبەری دامەزراوەكە كەوتووەتە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی پێ بگەیەنێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان