نرخی بەنزین لە سلێمانی دابەزی

مەودا میدیا-

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشکرایکرد نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە (هەزار و 200 دینار)ەوە بۆ (هەزار و 150) دینار دابەزیوە و ئەمەش هەنگاوێکی باشە بە ئاڕاستەی دابەزینی نرخەکان.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند “بە هاوکاریی لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی و کۆمپانیای فۆکس رێگریی لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین کراو جیاوازیی نرخ لەنێوان پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەمڕۆوە نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە شاری سلێمانی لە (هەزار و 200 دینار)ەوە بۆ (هەزار و 150) دینار، دادەبەزێت و لە هەوڵی بەردەوامدا دەبن بۆ ئەوەی نرخەکان زیاتر دابەزن، بەڵام بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکان وەستاوە و جارێکی تر بەرزنابێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان